ئەمەریکا كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات

بە سود وەرگرتنی لە وزەی خۆر، ئەمەریکا كارەبا بۆ دوو خوێندنگاو بنكەیەكی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات.


بەپێی هەواڵێكی راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا، ئەمڕِۆ 9-2-2017 لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا و نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمەریکاو رێكخراوەی IOMی نێودەوڵەتی، پرۆژەی دابینكردنی كارەبا بەوزەی خۆر بۆ دوو خوێندنگاو بنكەیەكی تەندروستی لەپارێزگای هەولێر كرایەوە، كە لەلایەن حكومەتی ئەمەریکاوە پاڵپشتی دارایی كراوەو كۆمپانیایەك جێبەجێی كردووە.


لەو رێورەسمەدا بریكاری وەزارەتی كارەبا، پرۆژەكەی بەگرنگ وەسفكرد كە 540 كیلۆوات واتا زیاتر لە (نیو مێگاوات) كارەبا بەوزەی خۆر بەرهەمدەهێنێت و تایبەتمەندێتییەكەی لەوەدایە لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتمانی و نەبوونی خۆردا، لەتوانایدا هەیە بۆ ماوەیەك وزەی كارەباكە لەڕێگەی پاترییەوە عەمبار بكرێت، جگە لەوەی ئەمجۆرە پرۆژانە لەڕووی ئابووریی و ژینگەوە سوودێكی باشی هەیە.


ئەوەشی راگەیاند، بەپێی رێككەوتنە سەرەتاییەكان هیوادارن لەداهاتوودا پرۆژەی دیكەی لەوشێوەیە لەشارو شارۆچكەكانی دیكەی كوردستاندا بكرێتەوە.

PM:04:44:09/02/2017