بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەت ڕایگەیاندووە مانگانە لە وادەی خۆیدا موچە دەدرێت بە پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی و دوای چەند مانگێكی تریش مووچەكانیان دەخرێتە سەر هێزەكانی حەفتا.
ماڵپەڕی پیوکەی میدیای زمانحاڵی فەرمی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، "سه‌عات 9ى سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (9/2/2017) مه‌لا به‌ختیار چاویكه‌وت به‌قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و تیایدا له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، داخوازییه‌كانى پێشمه‌رگه دێرینه‌كانیان باسكرد، لاى خۆیه‌وه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم، به‌پێزانینى تێكۆشان و كۆڵنه‌دانى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كه هاوسه‌نگه‌رى هه‌تا سه‌رى جه‌نابى مام جه‌لال و (ى.ن.ك)ن ئه‌و داخوازییانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به‌حكومه‌ته‌وه هه‌بوو، به‌مشێوه‌یه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ربرى."
هەر لەو هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە " سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ى مانگانه، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا كه جارێ مانگانه له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا، مووچه‌كانیان پێبدرێت، دواى چه‌ند مانگێكى تریش مووچه‌كانیان ده‌خرێته سه‌ر هێزه‌كانى حه‌فتا، هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ى زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه‌و شایسته‌ى زه‌وى وه‌رگرتنن، لیستێك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ئاماده ده‌كرێت و به‌پێى رێساى دابه‌شكردنى زه‌وى له پارێزگاكان، جێ به‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه تا ئێستا خانه‌نشین نه‌كراون، به‌پێى یاساى خانه‌نشین كردن، خانه‌نشین ده‌كرێن، به مه‌رجێك یه‌ك مووچه‌یان هه‌بێت.".