وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگەیاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی هاندان و ئێشكگرى پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت، بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی خەڵکیش هەر هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدکرێت
د. خاڵس قادر، وته‌بێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ بە دواڕۆژی وتووە "له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بڕی ئەو پارەی كە لە وەزارەتی دارایی دراوەتە وەزارەتی تەندروستی بۆ پاره‌ی هاندان و ئێشكگرى كه پێنج ملیار و 100 ملیۆن دینارە له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكان دابه‌شده‌كرێت"
ڕاشیگەیاندووە " پاره‌ی هاندان و ئێشكگری پزیشك و كارمەندانی تەندروستی گەیشتووەتە شارەكانی هەرێمی كوردستان و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بكرێت و شێوازی دابەشكردنەكەی لە هەر شارە و جیاوازە".
وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت "پارەكە هەموو مانگێك لە دوای مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت، ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌شی كه دابه‌شده‌كرێت هی مانگی یانزده‌ی پار ساڵه".
پێشتریش ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردبووەوە کە هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەکرێت.