بەرمیلێک نەوتی سپی بە خۆڕایی دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای كەلار ڕایگەیاند ئەو کەسانەی كە تازە هاوسەرگیرییان كردووە و تا ئێستا فۆڕمی خۆراكیان وەرنەگرتووە، بەبێ بەرامبەر نەوتیان بەسەردا دابەشدەكرێت.


ماڵپەڕی خەڵک نوسراوێکی قایمقامییەتی کەلاری بڵاوکردووەتەوە و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە قایمقامیەت "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەینەوە، كە تازە هاوسەرگیرییان كردووە و تا ئێستا فۆڕمی خۆراكیان وەرنەگرتووە و ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بەنزینخانەی (كەیوان) بكەن بۆ وەرگرتنی نەوت".

ئاشکراشیکردووەپێویستە ئەو كەسەی ناوی لە لیستەكەدایە، كۆپییەكی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیاندا ببات."هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی بەبێ بەرامبەر بەسەردا دابەشدەكرێت".



PM:08:21:10/02/2017