ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێن

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردەوە ئەمڕۆ و سبەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەردێت.

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە بەرواری ١٣-١٤/٢/٢٠١٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ھەروەھا ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٥-١٦/٢/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.



AM:09:09:12/02/2017