شێخ جه‌عفه‌ر لەسەر بەشداری نەكردنی بەرهەم ساڵح لەكۆبوونەوەكە رونكردنەوە دەدات
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتیی، له‌سه‌ر به‌شدارنه‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌مووی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه روونكردنەوە دەدات.
دوێنێ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتیی له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان دوای بینینی تاڵه‌بانی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كرد. دواتریش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به هه‌نگاوێكی باش ناو برد و دووپاتیان له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیش كرده‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیییه‌كانی ئه‌و حزبه و كوردستان.
لەمبارەیەوە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێت، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به "وشه"ی ڕاگه‌یاندوە، ئاماده‌نه‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌مووی مه‌كته‌بی سیاسی، پێوه‌ندی به خودی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه هه‌یه، به‌ڵام كه‌س ڕێگری لێ نه‌كردووه و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش نازانم به‌شدار ده‌بێ یان نا.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی دا، من بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر پرسی پێشمه‌رگه ئاماده‌م وه‌ڵام بده‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و ئاماده‌بوون و نه‌بوونی ده‌توانن له به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بپرسن.
PM:04:00:12/02/2017