کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر توندڕەوی سزای مەلایەکی خۆی دەدات

كۆمەڵی ئیسلامی سزای ئەو مەلایە دەدات كە وتبوی "ئەوەی موسڵمانە و هەڵدەگەڕێتەوە بۆ سەر دینێكی تر، حوكمی كوشتنی هەیە".

مەلا مەحمودی ئازادی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ و بەرپرسی ناوەندی مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی ئیسلامی بە رۆژنامەی "ئاژانس"ی راگەیاند " كۆمەڵی ئیسلامی پشتگیری قسەكانی مەلا عەبدولحەسیب حسێن پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەیوانی یەكەم لەشاری سلێمانی ناكات و ئەوەی وتویەتی رای خۆیەتی".

وتیشی "ئێمە لای خۆمانەوە سزایەكی ئەو مامۆستایەمان داوەو ئەوقافیش بۆ ماوەیەك دووری خستۆتەوە لە وتاردان".
لەوبارەیەوە مەلا عەبدولحەسیب حسێن رایگەیاندوە، قسەكانم شێوێنراون و تەنیا مەبەستم دینێكی دیاریكراو نەبووە.



AM:10:57:15/02/2017