بانکی رەشید 30 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتییان

 بە مەبەستی كڕینی ئۆتۆمبیل بانکی رەشید بڕی 30 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتییان كە هاڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

رۆژی چوارشەممە 15.2.2017، رەشاد خوزەیر وەحید، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رەشید لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هاووڵاتییاند دەتوانن ئەو پارەیە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل، تراکتۆر و شۆفڵ، بەو مەرجەی بڕی قەرزەکە لە %90ـی بەهای ئۆتۆمبێلەکە زیاتر نەبێت.

رەشاد خوزەیر وەحید هەروەها رایگەیاندووە، کە نابێ قەرزەکە لە 30 ملیۆن دینار زیاتر بێت و پێویستە لەماوەی پێنج ساڵ بدرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رەشید ئاماژەی بە ژمارەیەک مەرجی دیکە کردووە، کە بریتین لە بوونی کەفیلێک، بە رەهن دانانی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکە تاوەکو تەواوبوونی قەرزەکە و نابێ قەرزخوازەکە هیچ قەرزێکی دیکەی لەسەر بێت.
بانکی رەشید بانکێکی عێراقییە و لقی لە زۆربەی شارەکانی عێراق هەیە، بڕیاری پێدانی قەرزەکەش جگە لە هاووڵاتییانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، هەڵەبجە، سلێمانی و دهۆک)، هەموو هاووڵاتییانی عێراق بە کەرکووکیشەوە، دەگرێتەوە.



PM:03:29:15/02/2017