پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له شۆفێران ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له‌و ناوچانه‌ی نیشانه‌ی داڕمانی شاخه‌كانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر "فازڵ حاجی" له نوسینێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه زۆر دوباره ده‌بێته‌وه له كاتی بارینی به‌فر و له دوای بارینیش، داڕمانی شاخه‌كانه به‌هۆی قورسی به‌فره‌كه، یان به‌هۆی گۆڕانی زۆری پله‌ی گه‌رمیه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ده‌بێت شۆفێران هه‌میشه له‌و كاتانه زۆر به‌ئاگا بن بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بینینی بچوكترین نیشانه‌ی داڕمانه‌كان كاری پێویست بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بخه‌نه‌وه له‌م شوێنه".
ئەو ئاگادارکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفربارینی و بەستەڵەک و شختە رووی کردۆتە کوردستان.