ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی لای راستی موسڵ دەستیپێکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی رزگارکردنی لای موسڵمان دەستپێکردو، ئامانج ڕزگارکردنی خەڵکە پێش زەوی".

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ٢/١٩ دەستپێکردنی ئۆرپراسیۆنی رزگارکردنی لای راستی موسڵی راگەیاندو جەختی لەسەر پاراستن و رزگارکردنی گیانی هاولآتیانی کردەوە، پێش ڕزگارکردنی زەوی.

لەگەڵ راگەیاندنی دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنە، هیزە عێراقییەکان توانیان هەر سێ گوندی ( عزبەو باخیرەو لزاکە ) و وێستگەیەکی کارەبایەک رزگار بکەن.

لای راستی موسڵ کە گەڕەکە کۆنەکانی موسڵن و زۆر چڕە، پانتایەکەی لەلای چەپی موسڵ لەلای راستی گەورەترە، بەلآم چاودێران پێشبینی دەکەن چەکدارانی داعش شەڕێکی قورس بکەن، چونکە ئەو ناوچانە لە رووی مێژوویەوە واناسراون کە شوێنی توندەرەوە ئیسلامییەکانە. 



AM:10:03:19/02/2017