بە فەرمی وادەی زیادبوونی کارەبا ڕاگەیەندرا

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو کەمبونەوەی خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا، ھەفتەی داھاتوو پێدانی کارەبای نیشتیمانیی بەھاوڵاتیان زیاد دەکات.

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە "ھەفتەی داھاتوو پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان زیاد دەکات، چونکە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبونەوە دەچن و بەوەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە".

هەروەها وتوشییەتی :"ئەوەی لەتواناماندایە ھەر ئەو دوو ھەزارو ٧٠٠ مێگاوات کارەبایەیە کە ئێستا بەرھەمدەھێنرێت".

جەختیشیکردووەتەوە، "ھیچ ھەوڵێک بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لەئارادانییە، بەڵام بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو چارەسەرکردنی بەشێک لەکێشەکانی کارەبا، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەھاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە".



PM:09:34:19/02/2017