خۆشترین هەواڵ لە بارەی مووچەوە بۆ مامۆستایان

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ڕایگەیاند بەسەریەكەوە پارەی چوارمانگی هاتوچۆ بۆ ئەو مامۆستایانە خەرج دەكەن كە بە دوری 30 كیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبونیانەوە دورن لە ناوەندەكانی خوێندنەوە.


ئەحمەد سابیر، جێگری سەرۆكی یەكێتی ماۆستایانی كودستان بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لەوەدەكەن ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی پەشیمان بوبێتەوە لەخرجكردنی بڕێك پارە بۆ هاتوچۆی مامۆستایان، بەڵكو هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئەو ڕێكخراوە ئەڵمانیەوە ئاگاداركراینەوە كە پارەی چوار مانگی هاتوچۆی مامۆستایان بەسەر یەكەوە خەرجدەكەن، بۆئەو مەبەستەش دوری كیلۆمەترەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆكانی شاروچرۆچكەكان وەرگرتووە بۆ دڵنیابونەوە لە دوری ئەو كیلۆمەترانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگاكان نوسراون.

هەروەها وتویەتی "سەرەتا بڕیاربوو ئەو مامۆستایانەی كە 20 كیلۆمەتر دورن سود مەندببن لە وەرگرتنی بڕی 50 دۆلار بەڵام دوتر ڕێكخراوەكە بڕیاریدا دوری كیلۆمەترەكان بكات بە 30كیلۆمەتر و بڕی پارەكانیش لە 50 دۆلارەوە بۆ 75 دۆلارەوە دەبێت، لە ئێستاشدا لەپارێزگای دهۆك سەرجەم كاروبارەكان تەواوبوون چاوەڕێی سلێمانی و هەولێرن كە هەندێك هەڵەكراوە لە نوسینی كیلۆمەترەكاندا ئەوە چاك بكەن و دەستبكرێت بەخەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە".



PM:09:25:20/02/2017