نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٢/٢١ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاری دراوی کوردستان داشکانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٧ هەزارو ١٥٠ دینار. دوێنێ ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٧ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزار دینار.
- نرخی پاوەن بە ١٥٧ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٤٥٠ دینار. 



AM:09:41:21/02/2017