سەرفکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەریەتی پەروەردەكان دەكات، سبەی لیستەكانی تایبەت بەهاندانی مامۆستایان تەواو بكەن و ڕەوانەی گەنجینەكانیبكەن، بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە ئاگاداری نامەیەکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سەر بە پەروەردەی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە، سبەی پێنج شەممە ٢٣/٢/٢٠١٧ لیستەكانی تایبەت بەهاندانی مامۆستایان تەواوبكەن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت :" دوای تەواو كردنی لیستەكانی هاندان ، ڕەوانەی گەنجینەكانی  بكەن بۆ خەرج كردنی، لەبەرئەوەی پارەی پێویست ئامادەیە بۆ سەرفكردنی".



PM:07:17:22/02/2017