بەپەلە..وادەی دابەشکردنی مووچە بە فەرمی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەریەتی پەروەردەكان دەكات ، سبەی لیستەكانی تایبەت بەهاندانی مامۆستایان تەواو بكەن و ڕەوانەی گەنجینەكانی بكەن بۆ دابەشکردنی ئەو پارەی هاندانەی وەک موچە دەدرێتە مامۆستایان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سەر بە پەروەردەی سلێمانی دەكات ، سبەی پێنجشەممە ٢٣/٢/٢٠١٧ لیستەكانی تایبەت بەهاندانی مامۆستایان تەواوبكەن.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "دوای تەواو كردنی لیستەكانی هاندان ، ڕەوانەی گەنجینەكانی بكەن بۆ خەرج كردنی، لەبەرئەوەی پارەی پێویست ئامادەیە بۆ سەرفكردنی".



PM:08:09:22/02/2017