"یەکێتی ئەگەر تەسلیمی پارتی دەبن رێگای دێگەڵە کراوەیە"
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە یەکێتی دەڵێت" فێری پاڕانه‌وه نین، سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن وه‌ریگرن، ته‌سلیمی پارتیش ده‌بن ڕێگای هه‌ولێرو دێگه‌ڵه کراوه‌یه".
لەنووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بەناونیشانی " قسەیەک بۆ یەکێتی"، عەلی حەمە ساڵح نووسیوویەتی " ئه‌م شه‌و به‌شێک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ،ده‌یانوت: ئێمه ته‌ره‌ف نابین له کێشه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی. به‌شێکی دیکه ده‌یوت: ناوبژی گۆڕان و پارتی ده‌که‌ین. به‌شێکیان وه‌ک منه‌ت ده‌یوت، پارتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پێداین وه‌رماننه‌گرت!!! ئه‌ی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم یان حکومه‌ت یان ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یان نه‌وت و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی پێنه‌دان".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه، نه‌ک پۆست و پاره‌و نه‌وت.
ئه‌رێ براده‌ران، ئێوه وه‌ک ئێمه پرۆژه یاساتان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێشکه‌ش نه‌کرد(له بری یه‌ک،دوان) و پارتی نه‌یخسته ژێرپێیی، خێره ئێستا ناوبژیوانن!!".
ناوبراو نووسیوویەتی " ده‌زانن هه‌ر براده‌رانی ئێوه‌بوو به سه‌رۆکی په‌رله‌مانیان ده‌وت: دانیشتن دوابخه‌ی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیت له‌سه‌ر ده‌که‌م. ئه‌ی ئێستا!".
ئەو ئاشکرای دەکات" به‌رپرسانی پارتی، ده‌هاتنه لای ئێمه‌و ده‌یانوت: ئه‌مه شه‌ڕی ئێوه نییه، شه‌ڕی جه‌لالی و مه‌لاییه‌و تکایه مه‌بنه ته‌ره‌ف، ئێمه‌ش ده‌مانوت باوه‌ڕمان به‌و شه‌ڕه نییه‌و ئه‌مه‌ی ده‌یکه‌ین ته‌نیا بابه‌تێکی یاساییه".
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: تکایه منه‌تمان به‌سه‌ردا مه‌که‌ن و ناوبژیوانیشمان ناوێت، ئه‌وه مه‌بده‌ئمان بووه کردوومانه.
فێری پاڕانه‌وه نین، سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن وه‌ریگرن، ته‌سلیمی پارتیش ده‌بن ڕێگای هه‌ولێرو دێگه‌ڵه کراوه‌یه".
AM:12:49:23/02/2017