لەم شارە سەنتەرێکی ڕاوێژکاری سێکسی کرایەوە

تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ ئەو كوڕ و كچانە دەکەنەوە كە دەچنە پرۆسەی هاوسەرگیری و لەڕووی تەندروستی و سێكسیەوە ئامۆژگاری دەكرێن.

د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، كردنەوەی ئەو سەنتەرە بۆئەوەیە كە ئەوانەی دەچنە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە لەرووی تەندروستی و سێكسی و پەروەدەكردنی منداڵ و باری داراییەوە ئامادە بن.

هەروەها بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد ، كردنەوەی ئەوسەنتەرە هۆكارێك دەبێت بۆ كەمكردنەوەی تەڵاق، چونكە ئێستە رێژەی تەڵاق زیادیكردووە .

وتوشییەتی ئەو كوڕ و كچانەی هاوسەرگیری دەكەن لەوسەنتەرە پشكنینی نەخۆشییە گوازراوەكان و ڤایرۆسییەكان بۆ دەكرێت و یەكەمجارە سەنتەرێكی لەوشێوەیە بكرێتەوە.



PM:10:12:23/02/2017