بۆ پێدانی دەرماڵە داوای ئەم پێناسانە لە مامۆستایان دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر داوا لە پەروەردەکانی دەوروبەری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی مامۆستایان ڕەگەزنامەی کۆپی باری شارستانی (نفوس)ی مامۆستایانیان بۆ رەوانە بکەن.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی دەورووبەری ھەولێر ( دەشتی ھەولێر، خەبات، مەخمور، كۆیە، شەقڵاوە، سۆران، ڕواندز، چۆمان، مێرگەسۆر) داوا دەکات بەزووترین كات ڕەگەزنامەی باری شارستانی (نفوس)ی ئەو مامۆستایانەمان بۆ ڕەوانەبكەن بە دوو كۆپی ( نسخە) بەمەبەستی دابەش كردنی پارەی ھاتوو چۆی مامۆستایان ( GIZ) لەگەڵ ناسنامەی باری شارستانی ( نفوس) ی ئەو بەڕێوەبەرانەی كە مەشمول نین و تەخویل كراون بۆ وەرگرتنی پارە . 

پەروەردەی هەولێر ناسنامەكانی مامۆستایانی ئەو پەروەردەیەی  ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠١٧/٢/٢٧بەدەست بگات.

رێكخراوی (GIZ )ی ئەڵمانی، لە رێگای وەزارتی پەروەردە بڕیاریداوە مانگانە بڕە پارەیەك بەناوی پارەی هاتوچۆ بۆ سەرجەم مامۆستایان خەرج بكات بەشێوەیەك ئەو مامۆستایانەی كە 30 كلیۆمەتر لە قوتابخانەكانیان دوورن 75 هەزار و ئەوانەشی 50 كلیۆمەتر دوورن 100 هەزار دیناریان پێبدرێت.



PM:08:53:24/02/2017