خانمە پێشمەرگەیەک شەهید بوو

هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووبەوەی هێزەکانیان لەگەڵ چەکدارانی داعش ژنە پێشمەرگەیەکیان شەهید بووە.
ئەمڕۆ هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "هێزی لە شکان نەهاتووی پێشمەرگەیپارتی ئازادیی کوردستان، قوتابخانەی کوردایەتی و کوردستانییەت، ئاڵاهەڵگری هەڵتەکاندنی سنوورە دەسکردەکان و رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، هێزی بەرەنگار بوونەوەی تێرۆریزم و تێرۆریستان، رۆڵەیەکی دیکەی لە نەبەرد لە گەڵ تێرۆریستانی داعش، پێشکەشی کوردستان و مرۆڤایەتیی کرد"
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "زارا، تەواری شاباڵ خوێناوی رۆژهەڵات، لە چوار مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەکانی رۆژاوا و پاری هەولێر لە ژێر چاودێری چڕ دا بوو. لە گەڵ ئەوەدا کە بە سوپاس و پێزانینەوە، ستاڤی پزیشکی ئەو نەخۆشخانانە ئەو پەڕی توانا و زانستی خۆیان بۆ چارە سەری، بە کار گرت، بەڵام بە داخەوە، برینەکەی بە رادەیەک کاریی بوو؛ کە ئاوات و هیوا و حەولەکان، نە گەیشتنە ئاکام و زارای ئەوینداری ئازادیی، پێشمەرگەی رێگای سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان ، ماڵاوایی یەکجاریی لە نیشتمان کرد"

دەقی ڕاگەیەندراوەکە 

رۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد!
پێشمەرگە دلێرەکانی کوردستان!

هێزی لە شکان نەهاتووی پێشمەرگەیپارتی ئازادیی کوردستان، قوتابخانەی کوردایەتی و کوردستانییەت، ئاڵاهەڵگری هەڵتەکاندنی سنوورە دەسکردەکان و رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، هێزی بەرەنگار بوونەوەی تێرۆریزم و تێرۆریستان، رۆڵەیەکی دیکەی لە نەبەرد لە گەڵ تێرۆریستانی داعش، پێشکەشی کوردستان و مرۆڤایەتیی کرد.

پێشمەرگەی هەڵمەتبەری ئۆپەراسیۆنی گەورەی باشیک- ناوەران، کیژی روو سووری قەڵا و حەوزەگەورەی بۆکان، شۆڕە ژنی لە خوێن گەوزاوی چیای باشیک ” زارا غوڵامی( ئەوین) ، پاش ٤ مانگ خۆڕاگری و بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی رۆژاوای شاری هەولێر، رۆحی سەرکەشی بەرەو ئاسمانی نەمری فڕی و چووە ریزی کاروانی شەهیدانی پاراستنی نەتەوە و نیشتمان و سەربەخۆیی کوردستانەوە.
شەهید زارا غوڵامی، ساڵی 20155 هاتبووە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لە سەنگەرە لەگیران نەهاتووەکانی هێزی خۆشەوی خەلیلی پارتی ئازادیی کوردستان، لە چیای باشیک کە دەیان هێرشی هێزەکانی داعشیان تێکشکاندوە، دامەزرا.
بە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی گەورە و بەربڵاوی باشیک- ناوەران، ئەو ئەویندارەی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان لە دەسپێکەوە تا ساتی شەهید بوونی، شێرانە بەشداری هەموو جووڵە و هەڵمەت و بەرگرییە پڕ حەماسەکانی ئەو رۆژانە بوو.
سەرەنجام، زارای قارەمان، پێشنیوەڕۆی رۆژی17 خەزەڵوەر، رێکەوتی 77ی نوامبری 2016، لە کاتێکدا، لە گەرمەی هێرشی پێشمەرگە و بەرگریی داعشدا، لە تەنیشت فەرماندەی گشتی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان ، لە باکووری شارۆچکەی باشیکەوە، بەرەو لێواری شارۆچکەکە لە هەڵمەت دا بوون؛ بەر خومپارە( هاوەن)ی هێزەکانی داعش کەوت و بە سەختی بریندار بوو و خوێنی ئاڵی ئەو تەوارەی لە رۆژهەڵاتی نیشتمانەوە فڕی بوو، بە سەر تاشە بەردەکانی ئەو مەڵبەندە دا، رژا و جارێکی دیکە خوێنی رۆڵەکانی کورد، ئاسۆی ڕمانی دیوارە بەڕلینیەکان و هەڵتەکاندنی سنوورە دەسکردەکانی زەهاو و سایکس- پیکۆی، نەخشاند.

زارا، تەواری شاباڵ خوێناوی رۆژهەڵات، لە چوار مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەکانی رۆژاوا و پاری هەولێر لە ژێر چاودێری چڕ دا بوو. لە گەڵ ئەوەدا کە بە سوپاس و پێزانینەوە، ستاڤی پزیشکی ئەو نەخۆشخانانە ئەو پەڕی توانا و زانستی خۆیان بۆ چارە سەری، بە کار گرت، بەڵام بە داخەوە، برینەکەی بە رادەیەک کاریی بوو؛ کە ئاوات و هیوا و حەولەکان، نە گەیشتنە ئاکام و زارای ئەوینداری ئازادیی، پێشمەرگەی رێگای سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان ، ماڵاوایی یەکجاریی لە نیشتمان کرد.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی پێشكەشی، بنەماڵە و کەسوکار ی شەهید زارا دەکا و بەڵێنی لە گەڵ دەبەستێ کە رێگای پڕ سەروەریی و شانازیی ئەو، تا وەدیهاتنی ئەو ئاواتانەی لە پێناویاندا گیانی بەختکرد، هەر ئاوەدان و پڕ رێبوار بێ.


پارتی ئازدیی کوردستانPAK
فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە
8 رەشەمەی 2716کوردی
26 فێورییەی 2017 زایینی



PM:06:10:26/02/2017