هەدەپە: با بارزانی لە نێو تورکیادا داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە بکات

سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت" با بارزانی لە تورکیا داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە بکات".

ئەحمەد یڵدرم سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە بە ئاژانسی دی خەبەری راگەیاندووە" ئێمە ئەو لێدوانە بەگرنگ دەبینین، بەڵام بۆئەوەی بزانین کە ئایا ئەو لێدوانە پێش ڕیفراندۆم بۆ دڵخۆشکردنی کوردان یان گەمەیەک نییە، دەبێت بارزانی لە تورکیا ئەو هەڵوێستە نیشان بدات و بیسەلمێنێت کە ئەو دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکات".

 ئەحمەد یڵدرم دەشڵێت " ئێمە ئەو بانگەوازییە بەگرنگ دەبینین، بەڵام ئێمە چاوەڕێین بارزانی هەمان قسەیی لە لێدوانی چاپەمەنی هاوبەش لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیاش بکات، تا ئەوکاتە ئێمەش قسەی خۆمان بکەین".

سەرۆکی فراسکیۆنی هەدەپە لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" ئێمە هیچ کاتێک دژی پەیوەندییە دبلۆماسیەکانی ئەو نین و پشتیوانیشی دەکەین، بەڵام پێش هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ بارزانی هاتە تورکیا و ئەو سەردانەی وەک پشتگیری ئاکەپە و ئەردۆغان لێکدرایەوە، ئێستاش هاتنی ئەو بۆ تورکیا لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئاکەپە دەست دەکات بە کۆبوونەوەی ناساندن و پڕوپاگەندەی ڕیفراندۆم، بۆیە ئەگەر بۆ پشتگیری لە ئاکەپە نەهاتبێت، ئەوا لە ڕێکەوتێکی خراپ دا هاتووە". 

هەرچەندە ئەحمەد یڵدرم ئەوە ئاشکرا سەکات کە ئەوان لە هاتنی بارزانی بۆ تورکیا ئاگادار نەکراونەتەوە و داوا دەکات نوێنەرانی هەدەپە ببینێت، ئەمرۆش بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەحمەد تورک و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە کۆبوەوە



AM:11:25:27/02/2017