وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دروستكردنی هێزێكی حەشد لە هەرێم روونكردنەوە دەدات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی دروستكردنی هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌رێم و ناونوسكردنی گه‌نجان هاته‌ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه ".
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه "جه‌بار یاوه‌ر" رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له‌باره‌ی دروستكردنی هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم یاخود ناونوسكردنی گه‌نجان بۆ ئه‌و هێزانه ته‌نها ده‌نگۆیه و به فه‌رمی له‌باره‌ی دروستبونی ئه‌و هێزانه وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ زانیاریه‌ك به ئێمه نه‌دراوه".
ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ SNN ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی پێنجی مادده‌ی ١٢١ ده‌ستوری عێراق، ھه‌رێم پاسه‌وانی هه‌رێم و پۆلیس و ئاسایشی هه‌یه، كه‌واته به‌گوێره‌ی ده‌ستوور جگه له‌پاسه‌وانی ھه‌رێم و پۆلیس و ئاسایش، رێگه به هیچ ھێزێكی دیكه له سنوری ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ین".
PM:03:10:01/03/2017