هێزێكی سەربازیی چووە ناو كۆمپانیای نەوتی باكور

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی نزیك لەپارتی هێزێکی سەربازی نەناسراو لە کەرکوک چووە نێو کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە.

بەپێی هەواڵەكە ئەو شوێنەی هێزەکە کۆنترۆڵی کردووە، پەمپ ستەیشنی (ئای تی وەن)ـە، کە کاری کۆکردنەوەی نەوتی دەرهێندراوە لە کێڵگەکان و هەناردەکردنی بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا بە رێگای بۆری هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەواڵی چوونی ئەو هێزەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە، بەڵام رایگەیاند هیچ زانیارییەکی دیکەی لەو بارەیەوە نییە.

لەمبارەیەوە  بە عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق کرد، بێئاگایی خۆی لەسەر چوونی ئەو هێزە راگەیاند.

بەپێی هەوالی میدیاكانی نزیك لەپارتی پێدەچێت ئەو هێزە سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت.



PM:12:05:02/03/2017