ئەردۆغان: رێگە نادەین "حكومەتێكی سەربەخۆی تیرۆریستی" لەسنورەكانی توركیا دروست بێت

سەرۆك كۆماری توركیا بە ئاماژە بەوەی رێگە نادات شەڕڤانانی كورد لە سنورەكانی وڵاتەكەی بن، جەختی لەوە كردوە كە ئامانجی دواتری ئۆپەراسیۆنی فورات، كۆنترۆڵ كردنەوەی "منبج"‌و "رەقە"یە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمرۆ لە رێگەی گەڕانەوەی لەپاكستانەوە بۆ توركیا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند "هەرگیز رێگە نادەین حكومەتێكی سەربەخۆی تیرۆریستی لەسنورەكانمان دروست بێت. پاش ئازادكردنی "باب" لەدەستی داعش، ئامانجی داهاتووی توركیا لەسوریا، شاری "منبج"ە. ئەمشارە شاری عەرەب نیە‌و هێزەكانی دیموكراتیكی سوریاش نابێت لە ناو رەقەدا بمێننەوە".



PM:03:21:02/03/2017