بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێلی دەرکرد

ڕاید فازڵ، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر بە ماڵپەڕی باسی وتووە "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاری پەیوەست بە ھەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێلی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ڕاشیگەیاندووە "بەپێی بڕیارەکە ھەر خاوەن ئۆتۆمبێلێک کە ئۆتۆمبێلەکەی ھەڵدەوشێنێتەوە، دەتوانێت لە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی سوودمەند بێت".

بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر ئاشکراشیکرد کە ئەو تابلۆیە دەتوانرێت لە لایەن ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە، بۆ ئۆتۆمبێلی تازە، بەکاری بھێنێتەوە، ئەو بڕیارەش ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارھەڵگر دەگرێتەوە، تەنیا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش (درع) ناگرێتەوە.



PM:09:52:02/03/2017