سەفین دزەیی: هەڵکوتانە سەر کۆمپانیای نەوتی باکوور رەفتارێکی ئیستفزازیە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەڵکوتانە سەر کۆمپانیای نەوتی باکوور رەفتارێکی ئیستفزازیەو نا مەسئولانەیە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند " ئەو هەڵکوتانەی ئەمڕۆ کرایە سەر کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، رەفتارێکی نامەسئولانەی لۆکاڵی و ئیستیفزازی بوو، هیچ پێویست نەبوو ئەو رەفتارە نامەسئولانەیە ئەنجامبدرێ".

سەفین دزەیی ل درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت: "نەوتی کەرکووک بەپێی رێککەوتنێکی نێوان بەغدا و هەولێر بە بەشداریی ئیدارەی کەرکووک بەڕێوە دەبرێ، لەبەر ئەوە ئەو رەفتارە کارێکی نامەسئولانە و نایاساییە، هیوادارین رەفتاری لەوجۆرە بەهیچ جۆرێک دووبارە نەبێتەوە".

بەیانی ئەمڕۆ ٢/٢ هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چونە سەر نەوتی باکور لە کەرکوک کۆنترۆڵیان کرد، ئەم کارەش دەنگدانەوە و پەرچە کرداری زۆری لێ کەوتەوە.



AM:12:28:03/03/2017