تاڵەبانی لەسەر گرژییەكانی شەنگال هاتە دەنگ
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئه‌وه‌ی له‌شنگال روویدا، له‌دڵه‌وه نیگه‌رانی کردم" ئاماژە بەوەشدەكات "خۆ ناشێ هه‌ر وا به‌زوویی بیرمان بچێته‌وه که دوێنێ بوو شه‌ڕڤانان به‌رگرییان له‌شنگال و مه‌خمورو که‌رکوک ده‌کرد".
قوباد تاڵەبانی لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیوێتی "خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کردین برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ بکه‌ین نه‌ک لوله‌ی تفه‌نگه‌کانمان بکه‌ینه یه‌ک".
<p>دوێنی 3 ئازاری 2017 شەڕ لە نێوان یەبەشە و فەرماندەی رۆژ دەستیپێكرد و لە شەڕەكەدا زیانی گیانی لێكەوتەوە و پاشان راگەیاندرا كە رێكەوتن لە نێوان یەبەشە و پێشمەرگەدا كراوە.
دەقی نووسینەكەی قوباد تاڵەبانی
خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کردین برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ بکه‌ین نه‌ک به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه جورئه‌ت بنوێنین لوله‌ی تفه‌نگه‌کانمان بکه‌ینه یه‌ک.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌شنگال روویدا له‌دڵه‌وه نیگه‌رانی کردم، ئێستا له‌هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا بین دژی دوژمنانی کورد.
خۆ ناشێ هه‌ر وا به‌زوویی بیرمان بچێته‌وه که دوێنێ بوو شه‌ڕڤانان به‌رگرییان له‌شنگال و مه‌خمورو که‌رکوک ده‌کردو پێشمه‌رگه‌ش له‌کۆبانێ سنگی ده‌نا به‌گوله‌وه.
PM:02:13:04/03/2017