هۆکاری ئاهەنگێرانە جیاوازەکەی میسی لە یاری سەلتاڤیگۆ ئاشکرا بوو

لە یاری نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە وسەلتاڤیگۆ لە خولی ئیسپانیا میسی بە شێوەیەکی جیاواز لە کاتی گۆڵی یەکەم ئاهەنگی گێراو دەستی بۆ گوێچکەی بردوو وەک تەلەفۆن بکات بەوشێوەیە .

دواتر رۆژنامەکانی ئیسپانیا هۆکاری بەوشێوە ئاهەنگێرانەی میسییان ئاشکرا کردوو بڵاویان کردۆتەوە میسی بۆ کوڕی برایەکەی ئاماژەی بە دەستی کردووە کە لە چەند رۆژی رابردوودا تەلەفۆنی بۆ میسی کردووە بەلام ئەو وەڵامی نەداوەتەوەو دواتر ئامادەی یاریەکە بووە، بۆیە میسیش وەک وەفایەک بۆ کوڕی براکەی لە کاتی گۆڵەکەدا بەو شێوەیە ئاهەنگی گێڕاوە.



PM:03:11:05/03/2017