ژنان ڕۆژانە چەند جار بیر لە سێکسکردن دەکەنەوە؟

سێکسکردن یەکێکە لە پێویستییە گرنگەکانی ژیانی مرۆڤ و بە گوێرەی توێژینەوەکانیش پیاوان زۆرینەی کاتەکانیان بیر لە سێکسکردن دەکەنەوە، بەڵام ئایا ژنانیش بەهەمان شێوەن؟

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریدەخات کە خانمانیش ڕۆژانە چەندین جار بیر لە سێکسکردن دەکەنەوە بەڵام هێشتا بە بەراورد بە پیاوان کەمترە، لەو توێژینەوەیەدا داوا لە ٢٨٣ خوێندکار کراوە لە زانکۆکانی ئەمریکا کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٥ ساڵدایە کە ئایا ڕۆژانە چەند جار بیر لە سێکس دەکەنەوە و لە وەرەقەیەکدا بینوسن.

دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکە سەرسوڕهێنەر بوو بەوەی پیاوان ڕۆژانە نزیکەی ٣٤ جار بیر لە سێکردن دەکەنەوە، بەڵام ژنان تەنها ١٨ جار بیر لە سێکسکردن دەکەنەوە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ژنان زیاتر حەز بە سێکسکردن دەکەن لەگەڵ کەسانی بەناوبانگ و هەروەها لەو پیاوانەی کە دەتوانن سیناریۆی ڕۆمانسییان بۆ بسازێنن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی MSN



PM:10:36:05/03/2017