تره‌مپ نامه‌یه‌ك بۆ بارزانی ده‌نێرێت
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مەریكا نامه‌یه‌ك بۆ بارزانی ده‌نێرێت و تیایدا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر چی ته‌حه‌دیاته‌كان زۆربن، به‌ڵام ده‌توانن بە هاوبەشی بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ ببن.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ مەسعود بارزانی جەختی لەسەر هاوکاری و شەراکەتی نێوان هەردوولا کردۆتەوە.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه ئاماژه به‌وه دراوه، كه له نامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕایگەیاندووە، کە بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین.
لەو نامەیەدا، سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی بارزانی کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وه‌ک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەی پیرۆزبایی ناردووە و تەئکیدی کردۆتەوە کە ئەگەرچی تەحەدیاتی زۆر لەڕێگاماندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین و ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوە دابین بکەین.
PM:09:28:06/03/2017