دەست بە دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان کرا

پارەی هاوکاری حکومەتی ئەڵمانیا بۆ مامۆستایانی هەرێم گەیشت و بڕیارە سبەینێ دابەشبکرێت کە ١٢ هەزار مامۆستا دەگرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: حكومەتی ئەڵمانیا بڕی (٧٣٠,٨٧٤,٤)ی دۆلاری ئەمەریكی وەك هاریكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوکاری كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لە هەر پارێزگایەک ئەم هاوکاریەیان بەر دەکەوێت، بریتییە لە: دهۆك (٧٢٦٩) مامۆستا، هەولێر (٧٠٤٢)مامۆستا، سلێمانی (٥٨٥٥)مامۆستا، کۆی گشتییان دەكاتە (٢٠١٦٦) مامۆستا لە هەر سێ پارێزگا.

هەروەها ئەوەشی وتووە، بڕی پارەی دابینکراو بۆ هەر پارێزگایەك بریتییە لە: دهۆك (١٠٠,٨٤٨,١) دۆلار، هەولێر  (٧٥٥,٦١٤,١) دۆلار، سلێمانی (٨٧٥،٤١١,١) دۆلار.

هاوکات ڕاشیگەیاندووە، ڕێکەوتی دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەییە دەبێت: دهۆك لە ڕێکەوتی (٨ی ئازار تا ١٣ ئازار) دابەش دەکرێت، هەولێر لە ڕێکەوتی (١٤ی ئازار تا ٢٠ ئازار) دابەش دەکرێت،سلێمانی لە ڕێکەوتی (٢ی نیسان تا ٨ی نیسان) دابەش دەکرێت.



AM:10:38:07/03/2017