لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا نێچیرڤان بارزانی داوایەك ئاراستەی هێرۆ ئیبراهیم دەكات

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕوداوەكەی كۆمپانیای نەوتی باكور پەیوندی بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەكات و پێی ڕادەگەیەنێت نابێت كێشە بۆئەو پاڵاوگەیە دروست بكرێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ئاوێنە كەلەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەكات و نیگەرانی خۆی خۆی لەبەرامبەر ڕوداوەكەی كۆمپانیای نەوتی باكور دەربڕیوە و پێی ڕادەگەیەنێت: ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ بەغدا كردوە بۆ پاڵاوتنی نەوتی كەركوك لە پاڵاوگەی كەڵەك و ناكرێت كێشەی بۆ دروست بكرێت.

هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش كرد: یەكێتی لەسەر ئەو گرێبەستە كە بەرژەوەندی بەكۆمپانیای كاری نزیك لە نێچیرڤان بارزانی تێدارەچاو كراوە، سەرزەنشتی موعتەسەم ئەكرەم جێگری وەزیری نەوتی عیراقیان كردوە، كە یەكێتییە بەوپێیەی رێككەوتنەكە بەژێر دەستی ئەودا تێپەڕیوە.



PM:12:14:07/03/2017