‌عه‌بادی: داعش زیانی 35 ملیار دۆلاری به‌ ژێرخانی ئابووری عێراق گەیاندوە

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، داعش زیانی زیاتر له‌ 35 ملیار دۆلاری به‌ ژێرخانی ئابووری عیراق گه‌یاندووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ پێكهاته‌ی سوننه‌شی كوشتووه‌، زیانی له‌ پێكهاته‌كانی دیكه‌ نه‌داوه‌.

حەیدەر عەبادی لە پێنجەمین دیداری سلێمانیدا ڕایگەیاند، داعش زیانی زیاتر لە 35 ملیار دۆلاری داوە لەژێرخانی ئابووری عیراق، هەموو پێکهاتەکانی عیراقیش لە موسڵ بەشداری دەکەن لە جەنگی دژی داعشدا.

بەبۆنەی ڕۆژی 8ی مارسیشەوە پیرۆزبایی لە ئافرەتان کرد و داوایکرد، رێژەی ئافرەتان لە دامەزراوەکاندا زیاد بکرێت و تەنانەت پۆستی سەرۆکی حزبەکان و پۆستە باڵاکانیش وەربگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە زانکۆکان لەناو خەڵکدا بن و لەگەڵ واقیعی کۆمەڵگەدا بژین و هەوڵبدەن بۆ کاری خۆبەخش بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگاکاندا و داواشیان لێدەکەم توێژینەوە لەبارەی کێشە قوڵەکانی کۆمەڵگاوە بکەن لە هەموو بوارەکاندا.



AM:11:12:08/03/2017