" ئەمەریکیەکان رێگایان لەدروستبوونی شەڕی نێوان پارتی و پەکەکە گرتووە"

ئەو شەڕەی رۆژی هەینی ٣/٣ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاواو یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگالدا روویداو خەریک بوو فراوان و زۆر گەورە بێت، لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە شەڕەکە راگیرا.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری بەرپرس بە سپی راگەیاند " دوای ئەوەی رۆژی ٣/٣ شەڕ لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاواو یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال دەستیپێکردو سێ کاتژمێر بەردەوام بوو، لە ئەنجامیشدا ٧ شەڕڤان و گەریلا کوژران لەگەڵ دەیان پێشمەرگەی رۆژئاواو پارتی، ئەمەریکیەکان پەیوەندی دەکەن بە بارزانییەوەو داوای لێدەکەن، ئەو شەڕە ڕاگرن".

هەرچەندە هەردوو هێزی پارتی و گەریلاکانی پەکەکە و شەڕڤانان سەرقاڵی هێز کۆکردنەوەو پەلکێشكردنیان بوون بۆ ناوچەی شەنگال و، هەموو لایەنەکان بە ئێستاشەوە پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورەیان دەکرد، بەڵام لایەنی ئەمریکی لە رێگای پەیوەندی خۆیان بە مەسعود بارزانی و مسرور بارزانی و ‌هێزی پێشمەرگەوە شەڕەکەیان راگرت.

فەلاح مستەفا بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، فەلاح مستەفا" ناكرێت رێگه‌ به‌هیچ هێزێك بدرێت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان بوونی‌ هه‌بێت كه‌ ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر وڵاتانی‌ دراوسێ و ئه‌وه‌ پابه‌ندبونێكی‌ دوولایه‌نه‌یه".
  



PM:03:15:08/03/2017