باندێکی دزی کردن دەستگیرکران

لە حاجیاوا باندێکی دزی دەستگیرکران کە چەند دزی جۆراو جۆریان کردووە.

لەبەرواری ۱/ ۳/ ۲۰۱۷) تاوەکو (۳/ ۳/ ۲۰۱۷) لەو ماوەیەدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆک (۳) کەس بە تۆمەتی دزی کردن لە ماڵی هاوڵاتیەک لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیر کران.

ئەو تۆمەتبارانە دوای لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە،  کە یەکێکیان تۆمەتبارە بە دزینی چەکێکی جۆری (Q36) ئەڵمانی و، بەبڕیاری دادوەر راگیراون بە پێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئا:ئەمیرحسن ڕانیە


PM:12:52:09/03/2017