هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب سه‌لاحه‌دین، کوڕی ئەمینداری گشتی
یەکگرتوو، کارێکی نوێی هونەری بڵاوکردەوە، كه ٢٠ وڵاتى جیاوازه‌وه
خه‌ڵك به‌شداریان كردووه.
ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دووی وتووە
"نوێترین كارى هونه‌ریم بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپێكه به زمانى
ئینگلیزى به ناو (AS ONE)، كه پێشتر دوا له خهڵككراوه ڤیدیۆكان بنێرن
و له ٢٠ وڵات و نه‌ته‌وه‌ى جیاوازه‌وه نێردراوه و كه خه‌ڵكانى
ناسراو ئاسایى به‌شدارن تێیدا. "
هەروەها ڕاشیگەیاند په‌یمانى به‌رهه‌مه‌كه پێكه‌وه ژیان
و قبوڵكردنى یه‌كترییه له جیهاندا، باسكردنه له ئیسلام فۆبیا بوون
ترس بوونه له ئیسلام له ئه‌روپا و ئه‌مه‌ریكا. به‌رهه‌مه‌كه ملیۆدى خۆمه و روانین كارى
ئاماده‌كردنى مۆزیكى بۆ كردووه، كۆمپانیاى (تۆمڕۆ ریكۆرد) كارى به‌رهه‌م
هێنانى بۆ كردووه و (نیتد موزیك) له وڵاتى توركیا كارى بڵاوكردنه‌وه‌ى بۆ كردووه.