خانمە پێشکەشکاری شۆخوشەنگ و بەناوبانگ، سۆڤین ساڵح پاش ئەوەی وازی لە کەناڵی نێت تی ڤی هێنا، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.
سۆڤین ئەم هەفتەیە لە ڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام، وازهێنانی خۆی لە کەناڵی نێت تی ڤی ڕاگەیاند و دواتریش پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سۆڤین لە پێگە تایبەتەکەی خۆی وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی "پێویستە سادەبین بەڵام شەرم نەکەین".
سۆڤین پێشتر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پەیامێکدا نوسیبووی "من لە ژیانمدا زۆر جار دەرگای بەخت بەڕومدا داخراوە، زۆر جار كەسانێكی ناحەز و نەخۆش دەسكاری هەوڵ و بەخت و ڕۆژمێری خەونەكانیان كردووم و ویستویانە دوای خەن. دان بەوەدا ئەنێم لەكاتی خۆیدا زۆر ئازار بەخش بوون، بەڵام من بەردەوام بووم لە هەوڵەكانم ئەو دەرگایەی كە دایان خستوە، قەت ڕووم تێ نەكردۆتەوە، هەمیشە بە دوای دەرگای گەورەتر باشتردا گەڕاوم و كۆڵم نەداوە بۆ گەیشتن بەدەرگای خەونەكان و چونە ژوورەوەم لێیان. زۆر جار لە دوای ئەوە هەستم بەوە كردووە، كە خودا بیەوێ من لە دەردێك یان كەسانێكی توش بوو بە ڤایرۆسێكی كوشندە دورخاتەوە "
هەر لەو پەیامەیدا دەڵێت "بۆ ئەمە سوپاس گوزاری ئەو هێزەم كە ئێوە پێی دەڵێن خودا. لەپاش ئەوە شتێكی تر زۆر سەرنجم ڕادەكێشی، ئەوەیش ئەوەیە هەر كەسێك بۆ یەكجار هەڵەیەكی ناڕەوای بەرامبەرم كرد بێت، دوای ماوەیەك لە ئوجی و (لوتكە)ی ڕسواییدا بینومەتەوە. من دڵخۆش نیم بە ڕسوایی هیچ كەسێك، بەڵام نازانم ئەمە ناو بنێم چی!!؟ هەر بۆیە ئەمەوێ ئەوە بڵێم: (كاتێك كە دەرگایەكیان بە ڕوودا داخستی هەوڵ مەدە بیشكێنی و بچیتە ژوورەوە هەر دەرگایەك كە بە شكاندن، چویتە ژوورەوە هیچ ئەرزشێكی نامێنێ. چونكە هەزاران دەرگای گەورەتر هەیە، هەزاران تولە ڕێ و كورتە ڕێی تر هەیە بۆ خەونەكانت. بۆیە لە دەرگای هیچ نامەردێ مەدەن".
سۆڤین ساڵح لهدایكبووی ساڵی 1994 ه و خهڵكی شاری سلێمانیه درێژی باڵای 170 سم كێشی 55 كیلۆیه و تا ئێستا بهشداری له چهندین رێكلامی تهلهفیزیۆنیدا كردووه هاوسهرگیری لهگهڵ یهكێك له هاوپیشهكانی خۆی به ناوی زانست كردووه.