لە بارەی مووچەوە نێچیرڤان بارزانی بڕیارێکی فەرمی دەرکرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی ئەو فەرمانبەرە خانەنشینانەی لە بەرەکانی جەنگ شەهید دەبن بڕیارێکی سێ خاڵی نوێی دەکرد.

 

ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردوە "بەگوێرەی فەرمانەكە، كە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە و بە ژمارە (1124) لە (19-12-2016) دەركراوە ئاماژە بەوەكراوە، فەرمانەكە بۆ "ڕێكخستنی مووچە و ئیمتیازاتی ئەو فەرمانبەرە خانەنشینكراوانەی لە بەرەكانی جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش شەهید دەبن" دەركراوە "تا ئەو مووچەیەی بۆ كەسوكاریان دابین دەكرێت شایستەبێت".

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە "بەپێی فەرمانەكە، كەسوكاری ئەو فەرمانبەرە خانەنشینكراوە شەهیدانە سەرپشكن لەوەی، یان مامەڵەی شەهیدانەیان بۆ بكەن و مووچەكانیان بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بە هەمان پلەی وەزیفی بەرامبەر بكرێت بە پێشمەرگایەتی و دوو پلەی دیكەی پێ‌ بدرێت، یان بە هەمان پلەی وەزیفی و بە هەمان مووچە بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و خانەنشینیان وەك خۆی بێت، وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانەكە جێبەجێ‌ دەكەن."



PM:09:08:10/03/2017