ئاسایشی هەولێر پەیامنێرێكی دەنگی ئەمەریكا دەستگیر دەكات

پەیامێرێکی دەنگی ئەمەریکا دەستگیردەکات لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركرا و سەرۆکی دەزگا راگەیاندنەکەش نارەزایی خۆی لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی پارتیدا دەردەخات.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئاماندا بێننێت سەرۆکی دەنگی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی دەستگیرکردنی پەیمانێرەکەیانەوە لەلایەن پارتییەوە دەڵێت '' ئەم جۆرە ڕووداوانە وەها لە دەنگی ئەمەریکا ناکەن سڵ بکاتەوە لە بەدواداچوون بە دوای ڕاستیـیەکان و بڵاوکردنەوەیان''.

دەقی بەیانـنامەکە:

ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 4 ی مانگی سێ، ئەحمەد غەفور حەکیم پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ براکەی کە کامێرامانەکەشیەتی لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیدا بوو، کاتێک بینی خەڵکێکی زۆر گەمارۆدراون لە لایەن پـۆلیس و هێزەکانی ئاسایشەوە لە نزیک ئوتێلی دیڤان و پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەحمەد لە ئۆتۆمبیلەکەی دابەزیبوو و ناسنامەی دەنگی ئەمەریکای پـێبوو و هەوڵی دابوو لە گردبوونەوەکە نزیک ببێتەوە. بەر لەوەی بتوانێت ئەو کارەبکات، پـۆلیسی کوردی ڕایانگرتبوو و ناسنامەکەی و کامێرا و مۆبایلەکەیان لێ سەندبوو و خۆی و براکەیان بردن بۆ بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی هەولێر.

بەپـێی ئەحمەد، هەرچەندە بەردەوام پـرسیاریکردبوو بۆچی دەسـتگیریان کردووە و هەروەها خۆی وەکو ڕۆژنامەوانێـکی دەنگی ئەمەریکا ناساندبوو، کاربەدەسـتانی پـۆلیس هەر وەڵامیان نەداوەتەوە. ئەحمەد دەڵێت بۆ ماوەی 8 کاژمێر دەستگیریان کردوبوو و سووکایەتیان پێکردووە و پاشان لە کۆتایـیدا ئازادیانکردووە.

ئەماندا بـێنـنێت سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەسەرهاتی ئەم ڕۆژنامەوانەی دەنگی ئەمەریکا منی داچڵەکاند بەوەی تەنها بە کاری خۆی هەستابوو بەڵام لە لایەن هێزەکانی پـۆلیسەوە بەو شێوەیە هەراسان کراووە."

دەشڵێت "سەرەڕای ڕووداوەکانی لەم جۆرەی جێی نیگەرانین، دەنگی ئەمەریکا سڵ ناکاتەوە لە بەدواداچوون بە دوای ڕاستیەکان و بڵاوکردنەوەیان."



PM:12:11:11/03/2017