فراكسیۆنی سەدرییەكان كۆبوونەوەی پەرلەمانیان بەجێهێشت
فراكسیۆنی سه‌در دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی به‌جێهێشت كه تایبه‌ته به ده‌نگدان و تاووتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك.
بەپێی زانیارییەكان په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌در دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان به‌جێهێشت.
هۆكاری كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌هۆی دواخستنی پڕۆژه‌ی تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكانی سه‌رجه‌م عێراقه‌وه بووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و فراكسیۆنه به پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌ك داوایكردبوو تاووتوێی ئه‌و بابه‌ته بكرێت.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 11 ی 3 ی 2017 ی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ته به تاووتوێكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پاراستنی زانایان و پشووه فه‌رمییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رژێمی به‌عس.
PM:01:53:11/03/2017