دوو هەزار سەربازی ئەمەریكی گەیشتنە عێراق

بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی سوپای عێراقی، لەچەند رۆژی رابردوو دوو هەزار سەربازی سوپای ئەمریكا گەیشتوونەتە سنووری پارێزگای ئەنبار.

ئەفسەرێكی سوپای عێراق ئاشكرای كردووە، لەچەند رۆژی رابردوودا دوو هەزار سەربازی سوپای ئەمریكی گەیشتوونەتە بنكەیەكی سەربازی لەسنووری پارێزگای ئەنبارو هاریكاری هێزەكانی سوپا دەكەن لەشەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش.

ئەو ئەفسەرە بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ باسیشی لەوەكردووە، گەیشتنی ئەو دوو هەزار سەربازە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەو ئێستاش ئەو هێزە لەبنكەی (عەین ئەسەد) ن، كە كەوتۆتە دووری 90 كیلۆمەتر لەخۆرئاوای شاری روومادی.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هێزە لەپاڵ هێزەكانی سوپای عێراق بەشداری دەكەن لەئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی ناوچە سنوورییەكان تاكو سنووری ئەردەن و چەك و جبەخانتەی پێویستیش ئامادەكراوەو بەم نزیكانە شەڕەكە دەست پێدەكات.



AM:09:21:13/03/2017