وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکی بۆ ئەو دایکانە بڵاوکردەوە کە فەرمانبەری حكومەتن و داوای مۆڵەتی دایکایەتی دەکەن.

لە نوسراوێکدا کە بەرواری ٢٢/١٢/٢٠١٦  بە واژۆی رابەر سدیق وەزیری دارایی دەرکراوە، هاتووە '' دەکرێت مۆڵەتی دایکایەتی بدرێتە یەو دایکانەی کە منداڵەکەی تووشی نەخۆشی درێژخایەن هاتوون وەک ( شەلەل دەماغ و نەخۆشی کوشندە و هتد...)، بۆ چاودێریکردنی منداڵەکەی بە مەرجێک بۆ هەر شەش مانگ جارێک راپۆرتی پزیشکی تایبەت بە باری تەندروستی منداڵەکەی پێشکەش بکات بۆ فەرمانگەکەی خۆی و ئەم مۆڵەتە تەنها وەزیری تایبەتمەند بۆی هەیە بیبەخشێت.

لە خاڵێکی تردا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە رێنماییەکە لە بەرواری دەرچونیەوە کاری پێدەکرێت.



PM:12:43:13/03/2017