وێنە.. سەرکردایەتی پارتی ..ئەرشیف
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت" له بری ئه‌وه‌ی هه‌ولێر هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد بخاته گه‌ڕ، هه‌ر سه‌رقاڵی هاندانی ئه‌م‌و ئه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی لێ بووه به گرێیه‌كی گه‌وره".
فەرید ئەسەسەرد ئەندمای سەرکردایەتی یەکێتی لە وتارێکدا کە لەکوردستانی نوێ رۆژی ٣/١٣ بڵاوکراوەتەوە دەڵێت"
هه‌موو جیهان خۆی بۆ قۆناغی پاش تێكشكانی داعش ئاماده‌كردووه، به‌ڵام هه‌رێم هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ قۆناغی دوای داعش نییه‌و سه‌رلێشێواوی‌و ته‌مومژێكی چڕ به‌سه‌ر شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمدا زاڵه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گۆشه‌ی" ئاماژه" كه رۆژانه‌ی دووشه‌ممه له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاو ده‌بێته‌وه ده‌نووسێت " هه‌موو جیهان خۆی بۆ قۆناغی پاش تێكشكانی داعش ئاماده كردوه. قۆناغی پاش داعش به‌هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی پێش داعش به‌ڕێوه ناچێ‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆر به‌لایه‌وه گرنگه ناوچه‌كه به‌جۆرێك رێك بخرێته كه هیچ بوارێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش یان هاوشێوه‌ی داعش نه‌ره‌خسێ".
ئه‌سه‌سه‌رد کە بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستانیشە کە دەزگایەکی سەربە یەکێتیە، ئاماژه‌وه به‌وه ده‌كات كه له كوردستان كار به لۆجیك ناكرێت و دەڵێت" ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه كه له بری ئه‌وه‌ی هه‌ولێر هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد بخاته گه‌ڕ، هه‌ر سه‌رقاڵی هاندانی ئه‌م‌و ئه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی لێ بووه به گرێیه‌كی گه‌وره. هێشتا شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، هێزی پێشمه‌رگه به شه‌ڕێكی نه‌خوازراوه‌وه له شنگال سه‌رقاڵ كراوه‌و هه‌وڵیش ده‌درێ شه‌ڕه‌كه فراوانتر بكرێ.له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هێشتا پرۆسه‌ی سیاسیی به چه‌ق به‌ستویی ماوه‌ته‌وه‌و هێشتا یه‌كڕیزیی نیشتمانی به‌دی نه‌هێنراوه. له كوردستاندا كار به لۆجیك ناكرێ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌نووسێت" نابێ ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێ كه شه‌ڕی داعش ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر خراپی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بوه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه و له‌به‌ر پێویستی رۆژئاوا به دانانی سنورێك بۆ په‌لهاویشتنی داعش، بڕێكی زۆری چه‌ك بۆ پشتگیریكردنی هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه. له‌و بڕه زۆره‌ی چه‌ك كه هه‌رێم وه‌ری گرتووه، ته‌نها 25% ی له شه‌ڕی دژی داعش به‌كار هاتووه. ئه‌مه‌ش دۆخێكی وای له هه‌رێم دروست كردووه كه بڕێكی زۆری چه‌ك كه‌ڵه‌كه ببێ به‌ڕاده‌یه‌ك كه له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا هیچ كات هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده چه‌كه‌ی نه‌بوه".