سەرکردەیەکی یەکێتی حیزبێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

حەیدەر شەشۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی ڕایگەیاند ، سەرقاڵی دامەزراندنی حیزبێكی نوێن بەناوی (پارتی ئێزدی دیموكرات). مۆڵەتی كاركردنیان لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە و لە هەرێمی كوردستانیش خەریكی مۆڵەتوەرگرتنن.


حەیدەر شەشۆ كە هاوكات بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدیخانە بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە ، حكومەتی عێراق مۆڵەتی كاركردنی بە حیزبە نوێكەیان داوە. ئێستاش سەرقاڵی ئەوەن لە هەرێمی كوردستانیش مۆڵەت وەربگرن

هەروەها وتیشی "هێزی پاراستنی ئێزدیخان نابێتە هێزی ئەو حیزبە نوێیە، چونكە هێزەکە ئەندامی زۆربەی حیزبەكانی تێدایە ‌و بەستراوەتەوە بە حیزبێك".

سەبارەت بە وازهێنانی لە یەکێتی ڕاگەیاند "كاتێك حیزبە نوێیەكە كۆنگرەی بەست، ئیدی بەفەرمی واز لە یەكێتی دێنم، چونكە ناكرێت كەسێك لە دوو حیزبدا ئەندام بێت".




PM:12:18:15/03/2017