ئەمڕۆ ٢٩ ساڵ تێده‌په‌ڕێت بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەو شارەدا مەراسیم سازدەکرێت و لەکاتژمێر ١١ وچارەکدا جووڵە لەسەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان رادەگیرێت و لە پەرلەمانی عێراقیش مەراسیم سازدەکرێت.
ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه‌و كاتژمێر 10:00ی به‌یانی به‌دانانی تاجه گوڵینه لەسەر مەزاری شەهیدان ده‌ستیپێکرد.
كاتژمێر 11ی به‌یانیش مه‌راسیمه‌كه ده‌ستپێده‌كات و چه‌ندین چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رپرسانی عیراق و كوردستان وتاریان ده‌بێت.
هەروەها لە پەرلەمانی عێراق لە بەغداش مەراسیمێکی وتار خوێندنەوە سازدەکرێت.
29ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژی16-3-1988 ڕژێمی به‌عس به‌چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومانكردوو به‌هۆیه‌وه پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هیدبوون و هه‌زارانی تریش بریندراربوون.