خانمە پێشکەشکارێکی کوردی شۆخوشەنگ و بەناوبانگ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

نێرگز قادر پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک، پاش چوار ساڵ لە هاوسەرگیری کردنی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە.

نێرگز قادر پێشکەشکاری کەناڵی کەرکوک، هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی پشتڕاست کردووەتەوە بۆ ماڵپەڕی خەڵک بەڵام ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک بدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش بەهۆی دەستێوەردانی کەسانی دیکەوە لە ژیانی ئەواندا نێرگز و هاوسەرەکەی لە یەکتر جیابوونەتەوە.

هاوکات نێرگز بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "بەڵی لە دادگای شاری کەرکوک بە فەرمی جیابووینەوە".

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە کەسێکی نزیکی هاوسەرەکەی، کە هەندێکیان باس لە برایەکی دەکەن هۆکاری جیابوونەوەیان بووە، بەهۆی چەند کێشەیەکی تایبەتەوە و هاوکات بەهۆی دەستێوەردانی چەند کەسێکەوە گەیشتینە ئەم قۆناغە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، هەروەها وتوشییەتی "بەڵێ ئەم کەسە هۆکاری سەرەکی جیابۆنەوەی ئێمە بووە و و ئێمەی گەیاندە ئەم کۆتاییە."

نێرگز قادر پێشتر وتبووی "بەخۆشەویستی هاوسەرگیریم نەكردووە، بەڵام هاوسەرەكەم هاوڕێم بوو ئەویش تەنها بۆ زیاتر لەیەك گەیشتن، تا ئێستاش منداڵم نییە هۆكارەكەشی ئەوەیە دەمەوێت منداڵەكەم لە ژینگەیەكی تایبەتدا گەورەبێت".



PM:08:48:17/03/2017