به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پووری كورد له سلێمانی رایگه‌یاند
كه به‌هۆی خراپی باری كه‌ش و هه‌واوه، ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز دواده‌خرێت.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پووری كورد له سلێمانی بە وێستگەی
وتووە "به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وای رۆژی دووشه‌ممه 20ی ئادار، مه‌راسیمی
ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز دواخرا بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه".
ناوبراو کە یەکێکە لە ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە وتوشییەتی "به‌پێی پێشبینی
كه‌شناسی ئێواره‌ی دووشه‌ممه باران ده‌بێت و به‌وهۆیه‌وه هاوڵاتیان ناتوانن
ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بن".
ڕوونیشی کردووەتەوە كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه سەعات ١١ ی سەرلەبەیانی لە
بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئامادەکاریەکان و بەرنامە و بەشداربوان و ورده‌كاری هۆكاری دواخستنی یادەكه
دەخەنەڕوو.