لە بارەی پشووی سبەینێوە بڕیاردرا

لە بەشێک لە پەیجەکانی فەیسبووک، دەنگی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە سبەینێ پشووی فەرمی بێت لە دامودەزگاکانی حکومەت، بەڵام حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە سبەینێ پشوو نییە و دابەشکردنی مووچەش بەدەوام دەبێت.

لەو بارەیەوە د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە كە سبەینێ‌ پشووبێت و جەختی كردەوە، سبەینێ 20-3-2017 لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی سلێمانی دەوامی فەرمییە.

ناوبراو بەماڵپەڕی خەڵکی وتووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها ڕۆژانی 21 و 22 و 23ی ئازاری وەك پشووی فەرمی یادی جەژنی نەورۆز دیاریكردووە".

هەروەها وتوشییەتی بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی لە ماوەی ڕابردوودا بڵاویكردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی 1ی 2017ی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت، بۆیە پابەند دەبین بەدەوامی فەرمییەوە.



PM:08:10:19/03/2017