لەدوای گەڕانەوەی لە نوێژی خەوتنان، مەلا سدیق پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی " شێنێ"یانی کفرەدۆڵ، لەناحیەی حاجیاوا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە لەدوای گەڕانەوەی لە نوێژی خەوتنان ڕفێنرا.
سپی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا کرد، ئەوان هەواڵەکەیان پشتڕاست کردوە ئەوەشی ڕاگەیاند " نەپولیس و نە ئاسایش ئاگاداری ئەم ڕفاندنە نین و لێکۆینەوە لەوکارە دەستی پێ کردووە".
لە چەند مانگی رابردوودا تەقەکردن لە مەلاو تیرۆرکردنیان لەنێویشیاندا د. هۆشیار ئیسماعیل لەهەولێر تیرۆرکرا، فڕاندنی مەلا لە ناوچەکانی سلێمانی رووداوێکی نوێیە.
ئا: ئەمیر حەسە ن رانیە