هەرچەندە فڕۆکەکانی تورکیا هەفتانە چەند جارێ بۆردومان ناوچەکانی چیای قەندیل دەکەن، بەڵام شارەوانی قەندیل سوورە لەسەر ئەنجامدانی چالاکی و مەراسیمی نەورۆز.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل، که له هه‌مانکاتدا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری نه‌ورۆزی قه‌ندیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ "به دروشمی به یه‌ک گرتن و تێکۆشانی ئازادی مسۆگه‌ر سه‌رده‌که‌وین" جه‌ژنی نه‌ورۆز له قه‌ندیلی سه‌رکه‌ش پیرۆز ده‌که‌ین".
ئەو کۆمیتەیەش بۆ ئەو مەراسیمە رێکخراوە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کەن کاره‌کانی ئاماده‌کاریی بۆ نه‌ورۆز له دامێنی چیای قه‌ندیل به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
وا بڕیاره ڕۆژی 21ی مانگ کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز به جۆشێکی مه‌زن له دامێنی چیای قه‌ندیل له لایه‌ن سازبکرێت.