بە فەرمی حکومەتی عێراق بە بۆنەی
نەورۆزەوە سبەینێی وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق دیاریکرد.
لەە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومنی وەزیرانی عێراق سبەینیی
بەبۆنەی نەورۆزەوە کرد بە پشووی فەرمی و ڕاشیگەیاندووە کە سەرجەم دامودەزگاکان
دەگرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت هەفتەی ڕابردوو حکومەتی هەرێم
سێ ڕۆژ پشووئ فەرمی بە بۆنەی نەورۆزەوە ڕاگەیاند کە سبەینێ دەستپێدەکات.
جەژنی نەورۆز و سەریساڵی کوردی دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی
وەرزی بەهارەوە و وەک سەرکەوتنی کورد بەسەر حاکمە زۆردارەکاندا باسی لێوەدەکرێت و
ساڵانە یاد دەکرێتەوە.